١٤ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:١٢
Source: Mehrnews
ئەورووپا گەمارۆی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

یەکێتیی ئەورووپا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر چەندین کەسایەتی و ڕێکخراوەی ئێرانی ڕاگەیاند.

بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمڕۆ (دووشەممە) گەمارۆ نوێیەکانی سەر حەوت کەسایەتی ئێرانی و دوو ڕێکخراوەدا پەسەند کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو سزایانە بە هۆی ئەوەی کە ناوی لێنابوو دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی ئەوروپی لە ئێران، بەسەر تاراندا سەپێنراون.

لیستی ئەو کەسانەی لە ژێر سزاکاندان، کە ڕۆیتەرز بینیویەتی، ناوی بەرپرسی زیندانی ئەڤین و چەند دادوەر و بەرپرسێکی دیکەی دادوەری لەخۆدەگرێت.

هەروەها زیندانێک له شیراز له نێو ئەو دامەزراوانەیه که له لایەن یەکێتیی ئەوروپاوه گەمارۆیان بەسەردا سەپاوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha